دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، چوار موشه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌ربازگه‌ی زیلكان كرا .
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بڵاویكرده‌وه، سه‌عات 2:30ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ، چوار موشه‌ك له سنوری نێوان ده‌روازه‌ی بازگه‌ی گه‌ره‌كی ته‌حریر له شاری موسڵ و بازگه‌ی ده‌روازه‌ی باشیك له سنوری ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدڕاڵی، ئاڕاسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سه‌ربازگه‌ی زیلكان له ناحیه‌ی باشیكی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا كراوه كه هێزه‌كانی سوپای توركیای لێیه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، دوو له موشه‌كه‌كان له نزیك فه‌وجی دوی لیوای 112ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه‌وتونه‌ته خواره‌وه و دو موشه‌كی دیكه‌شیان له نزیك گوندی گودادی سه‌ر به ناحیه‌ی باشیك نزیك له سه‌ربازگه‌ی زێلكانی سوپای توركیا كه‌وتونه‌ته خواره‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و موشه‌كانه هیچ زیانێكی گیانی و مادی به‌دواوه نه‌بوه، تائێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ئاراسته‌كردنی ئه‌و موشه‌كانه رانه‌گه‌یاندوه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP