په‌رله‌مانتار سه‌باح حه‌بیب، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایگه‌یاند، وه‌كو په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتیی، كارده‌كه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی میلاكی مامۆستایانی خوێندنی كوردی له‌كه‌ركوك، بۆ سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی فیدڕاڵ. ووتشی: له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه تائێستا، نزیكه‌ی 8000 مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ر، كه له‌كه‌ركوك ده‌وام ده‌كه‌ن و، موچه‌كانیان له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرن و، هه‌وڵده‌ده‌ن میلاكیان بۆ سه‌ر به‌غدا بگوازنه‌وه. ڕوونیشیكرده‌وه، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته، چاوه‌ڕوانی یاسای بودجه‌ی گشتیی ده‌كه‌ین، تا له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، هه‌ر كاتێك خوێندنه‌وه بۆ پڕۆژه‌یاساكه بكرێت، ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌وپرسه بخه‌نه نێو یاساكه‌وه. بۆئه‌وه‌ی میلاكی ئه‌و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ركوك بچێته سه‌ر به‌غدا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP