ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی سه‌ربه‌خۆ به‌نیازن نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشكه‌شبكه‌ن هۆكاره‌كه‌شی بۆ پێشهاته سیاسیه‌كان ده‌گڕێننه‌وه
له‌و روه‌وه عه‌لی ساعدی په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ تاوتوێی پێشكه‌شكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن به‌هۆی پێشهاته سیاسییه‌كان و خواستی كوتله سیاسییه‌كان بۆ دروستكردنی حكومه‌تێك به به‌شداری هه‌مووان و په‌راوێزخستنی ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه به‌پێی بۆچونی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ، هه‌نگاوی له‌و شێوه‌یه ده‌بێته هۆی دروستبوونی حكومه‌تێكی هاوشێوه‌ی حكومه‌ته‌كانی پێشوو كه شكست ده‌هێنێت و به‌ڵێنه‌كان بۆ چاكسازی له دۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پێدانی ڕۆڵ به ئۆپۆزسیۆنی په‌رله‌مانی پێشێل ده‌كرێت
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو په‌رله‌مانتارنی سه‌ربه‌خۆ په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ڕێكخستنی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ قۆناغی داهاتوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP