هێزه‌كانی هه‌واڵگریی عێراق ده‌ستگیركردنی ژنه داواكراوێكیان به مادده‌ی 4 تیرۆر به‌هاوكاری ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیكرد، كه له شاره‌كه‌دا خۆی شاردبوه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكراییكردوه، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه هێزه‌كانی هه‌واڵگری و ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، ژنه تۆمه‌تبارێكی هه‌ڵاتوویان ده‌ستگیركردوه كه به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر داواكراوه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، له له ئه‌نجامی هه‌ماهه‌نگیی باڵا له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگریی له‌گه‌ڵ ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری و ئاسایش، تۆمه‌تبارێكی هه‌ڵهاتویان ده‌ستگیركردوه، كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بو.
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو، ئه‌و تیرۆرسته له‌به‌رئه‌وه‌ی له پارێزگای سلێمانی، پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری بو له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، له پرۆسه‌كه‌شدا رێوشوێنی یاسایی پێویست به‌رامبه‌ری گیراوه‌ته‌به‌ر و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP