گابرێل خیسۆس په‌یوه‌ندی به ئه‌رسناڵه‌وه كرد
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان واده‌ی پشكنینی پزیشكی گابرێل خیسۆسی به‌رازیلی و هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌رسناڵ ئاشكرا كرد. له‌وباره‌یه‌وه فابریزیۆ رۆمانۆ شاره‌زای مێركاتۆ بڵاویكرده‌وه ئه‌م هه‌فته‌یه گابرێل خیسۆس گه‌شتی وڵاتی ئینگلته‌را ئه‌نجام ده‌دات و پشكنینه پزیشكییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات و دواتر واژۆ له‌سه‌ر بۆنده‌كه‌ی ده‌كات له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌رسناڵ كه تا 2027 ده‌بێت. ئه‌مه‌ش دووه‌م بۆندی یانه‌ی گانه‌رزه له‌م هاوینه‌داو پێشتریش بۆندی له‌گه‌ڵ فابیۆ ڤێرا له یانه‌ی پۆرتۆ ئه‌نجامدا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP