به‌رشه‌لۆنه‌ نزیكه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی هاری ماگوایه‌ر

وەرزش
20:55 - 2022-06-27

به‌رشه‌لۆنه‌ نزیكه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی هاری ماگوایه‌ر

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ رۆژنامه‌ی زه‌سه‌ن بڵاویكرده‌وه‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوو هه‌وڵی په‌لكێشكردنی هاری ماگوایه‌ری به‌رگریكاری مانیونایتدی دابوو. رۆژنامه‌كه‌ ئاشكرایكرد یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ داوایكردبوو له‌ پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی فرێنكی دی یۆنگ بۆ یانه‌ی مان یونایتد ، یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ش تواناكانی هاری ماگوایه‌ر به‌ده‌ست بهێنێت. به‌ڵام شه‌یتانه‌ سوره‌كان سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری ماگوایه‌ر نابن چونكه‌ ئیریك تین هاگكی راهێنه‌ر سه‌رسام بوو به‌ تواناكانی و له‌ پلانه‌كانی بۆ وه‌رزی داهاتوو به‌ كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی دیاری كردووه‌. زه‌سه‌ن باسی له‌وه‌شكردووه‌ پێشتر هه‌ردوو یانه‌ زۆر دوور بوون له‌ رێككه‌وتنه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر هه‌یه‌ و پێده‌چێت بگه‌نه‌ رێككه‌وتن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP