ئینته‌ر میلان بۆندێكی پاریس سان جێرمانی ره‌تكرده‌وه
جارێكی تر یانه‌ی ئینته‌ر میلان بۆندی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی ره‌تكرده‌وه بۆ واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ میلان سكرینیاری به‌رگریكاری نێراتزۆری له مێركاتۆی هاوینه. به پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بۆندی یه‌كه‌می یانه پاریسییه‌كه 50 ملیۆن یۆرۆ بووه، بۆندی دووه‌میش 60 ملیۆن یۆرۆ و جولیان دراكسله‌ریش بوو ، به‌ڵام ئینته‌ر هه‌ردوو بۆنده‌كه‌ی ره‌تكردۆته‌وه چونكه ته‌نها پاره‌یان ده‌وێت و یاریزانی تریان ناوێت. له ئێستاشدا یانه‌ی ئینته‌ر میلان پلانی ئه‌وه‌یه له‌م مێركاتۆیه بڕی 60 ملیۆن یۆرۆیان ده‌ست بكه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا موچه‌ی یاریزانه‌كان به‌رێژه‌ی 10% كه‌م بكه‌نه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP