سه‌رۆكی یه‌كێتی و سه‌رۆكی هه‌رێم و هاوپه‌یمانان ‏یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ تاوتوێده‌كه‌ن

کوردستان
15:15 - 2022-06-28

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانان له‌ عیراق و سووریا كۆبووه‌وه‌‏.

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/6/28 بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ‏فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ‌پێشوازی له‌ به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ جۆن برێنان ‏فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عیراق و سووریا و شاندێكی باڵای سه‌ربازیی یاوه‌ری كرد.‏

لە کۆبوونەوەکەدا پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و دوایین هه‌نگاوه‌كانی ‏یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ و گرفته‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌كه و پێشنیارێكی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ‏له‌مباره‌یه‌وه‌‌ تاوتوێ كران.‏

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP