مەڵبەندی هەولێری یەکێتی: یاسای پارێزبەندیی مامۆستایان پەسند بکرێت

کوردستان
15:36 - 2022-06-28


  
مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئیدانەی سەر هێرشکردنە سەر حەرەمی زانکۆی سەڵاحەدین دەکات .

بە ناوی مەڵبەندی سێی هەولێری (ی.ن.ک) ئیدانەی ئەو هێرش ناڕەواییە دەکەین کە ئەمڕۆ سێشەمە ڕێکەوتی(2022/6/28)کرایە سەر مامۆسایانی زانکۆی سەڵاحەدین لە ڕوداوێکی نەخوازراو و چاوەڕوان نەکراودا، لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر، یەکێک لە خوێندکارانی بەشی یاسا بە چەک هێرش دەکاتە سەر حەرەمی زانکۆ و بەداخەوە لە ئەنجامدا (د. کاوان ئیسماعیل) ڕاگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین و (د. ئیدریس حەمەخان) مامۆستای کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەڵاحەدین شەهید دەبن و یەکێک لە کارمەندەکانیش بریندار دەکات.

بۆ ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە وێڕای نیگەرانی دەربڕینمان و سەرەخۆشی کردن لە کەس و کاری شەهیدەکان، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان ده كه ین کە بە زووترین کات یاسای پارێزبە ندی مامۆستایان پە سند بکرێت و بخرێتە بواری جێبە جێکردن وە ڕێککاری یاسای بگرنە بە ر بە رامبە ر تاوان باران .

مەڵبەندی٣ی هەولێری(ی.ن.ک)

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP