لۆكاكۆ هه‌میشه چاوی له‌و یانانه‌یه كه پێشتر یاری بۆكردوه
ئاكۆ بیبانی
رۆمیلۆ میناما لۆكاكۆ پۆلینگۆلی ، یه‌كێك له یاریزانه به‌هێز و سه‌رنج راكێشه‌كانی تۆپی پێیه و به ده‌بابه به‌لجیكیه‌كه ناوبانگی ده‌ركردوه ، له دایك بووی 13- 5 – 1993 ی شاری ئه‌نتویربی به‌لجیكیه ، ئه‌و ده‌مه‌ی ژیانی پیشه‌گه‌ری ده‌ست پێكرد، ته‌مه‌نی ته‌نها 16 ساڵ بوو كاتێك وه‌ك یاریزانی ئه‌نده‌رله‌خت واژۆی له‌سه‌ر بۆنده‌كه‌ی كرد و له‌یه‌كه‌م وه‌رزیدا بووه گۆڵكاری خولی یانه‌كانی به‌لجیكا ، لۆكاكۆ یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی كاتێك یانه‌كه جێده‌هێلێت هه‌میشه چاوی له‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی پێشویه‌تی و به‌هۆی ئه‌وه‌وه ناتوانێت چێژ له یانه نوێیه‌كه‌ی وه‌رگریت ، لۆكاكۆ یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ی كه له ئێستادا به‌هۆی قه‌له‌قی و دووباره گه‌ڕانه‌وه بۆ یانه‌كانی پێشووی خه‌ریكه ژیانی پیشگه‌ری خۆی كۆتایی پێده‌هێنێت و ئه‌و حاڵه‌ته‌ش بووه به خاڵی لاوازی لۆكاكۆ ناشرینی كردوه ، لۆكاكۆ له‌ژیانی پیشگه‌ری خۆی یاری بۆ یانه‌ی چێلسی ئینگلیزی كردوه‌و جێی هیشَتوه ، پاشان دووباره گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌مان یانه ، یادگاری له گه‌ڵ یانه‌كان دروست ده‌كات و دواتر جێیان ده‌هێلێت ، پاشان فرمێسك بۆ یادگارییه‌كانی رابردوو ده‌رێژێت دووباره له‌كۆی كۆتایی پێ هێنابوو له‌وێ ده‌ستپێده‌كاته‌وه ، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن دووجار یاری كردوه ، له ریزی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدیش مێژووی نوسیوه‌ته‌وه ، ته‌نها له یانه‌كانی چێلسی و ئیڤه‌رتۆن دووجار یاری نه‌كردوه ، به‌َلكو له‌گه‌ڵ ئه‌نته‌رمیلانیش به‌هه‌مان شێوه ، 2019 – 2020 له یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان ئاستێكی نمونه‌یی پێشكه‌ش كرد و یه‌كێك بوو له هێرشبه‌ره ناوازه‌كان ئه‌مه‌ش وایكرد یانه‌ی چێلسی یه‌كێك له گرانبه‌هاترین بۆنده‌كان له مێژووی ئه‌نجام بدات كاتێك به زیاتر له 97 ملیۆن جونه‌ی ئیسته‌رلینی دووباره گه‌ڕاندیه‌وه بۆ له‌نده‌ن ئه‌مجاره‌یان لۆكاكۆ له‌گه‌ڵ بلوز ناخۆشترین ساته‌كانی تۆماركرد و ورزێكی پڕ له ناره‌حه‌تیان له‌گه‌ڵ یه‌ك نوسییه‌وه ، لۆكاكۆ له ریزه‌كانی یانه‌ی بلوز یاری ده‌كرد كه‌چی بیر‌و هۆشی هه‌ر لای ئه‌نته‌رمیلان بوو ، پرسیاری یانه‌ی چێلسیان لێ ده‌كرد ئه‌و وه‌ڵامه‌كه‌ی تێكه‌ڵ كێش ده‌كرد له‌گه‌ڵ نیراتزۆری ، ئه‌مه‌ش هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه لۆكاكۆ له ستامفۆرد بریچ یاری بكات و دڵی له جۆزێپی میاتزا لێ بدات ، لۆكاكۆ هه‌مان حاڵه‌ته‌كانی پێشووی دووباره كرده‌وه كه‌چۆن چێلسی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه ، ئیڤه‌رتۆنی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه ، ئه‌مجاره‌ش كه له 201- - 2020 ئه‌نته‌رمیلانی جێهیشتبوو و گه‌ڕایه‌وه به‌ره‌و كاڵچیۆ .
رۆمیلۆ لۆكاكۆی ته‌مه‌ن 29 ساڵ باڵای یه‌ك مه‌تر و 90 سانتیمه و كێشی زیاتر له 100 كیلۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێرشبه‌رێكی مه‌ترسیداره و هه‌میشه مایه‌ی ترس و دڵه ڕاوكێیه له‌سه‌ر هێڵی به‌رگری و گۆڵپارێزه‌كان .
رۆمیلۆ لۆكاكۆ به زیاتر له 5 زمان قسه‌ده‌كات ، هاوكات و له ته‌مه‌نی لاوێتیدا به‌شداری له فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی كردوه، لۆكاكۆ ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه له‌گه‌ڵ ساره مینس و تاكو ئێستا هیچ منالێكی نیه
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP