سەرۆک کۆماری عێراق وەک ناسراوه ھەمیشە پشتیوانی له پرسی فەڵەستین دەکات

عێراق
17:50 - 2022-06-28

روونکردنەوە..

سەرۆکایەتی کۆمار پێشتر پڕۆژەیاسای بە (تاوانناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل) پێگەیشت لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەمەبەستی تەواوکردنی رێوشوێنەکانی دەرکردنی یاساکەو پەسەندکردنی لەسەر بنەمایی یاسایی و دەستووری لە سەرۆکایەتی کۆمار کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنێردرێت، ھەر بۆ ھەمان مەبەست جەنابی سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح فەرمانی کرد کە ئەم یاسایە بەو شێوازەی نێردراوە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەبێ هیچ تێبینییەک پەسەند بکرێت و لە رۆژنامەی عێراقی بڵاو بکرێتەوە لە 20ی حوزەیرانی 2022دا.

ھەر لەم سۆنگەیەوە جەختدەکەینه که د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق وەک ناسراوه و وەک ھەمیشە پشتیوانی له پرسی فەڵەستین دەکات و لەگەڵ جێبەجێکردنی تەواوی مافە رەواکانی گەلی فەلەستین و رزگارکردنی فەلەستینە لە داگیرکەرانی ئیسرائیل، ھەروەھا ھەموو جارێک لە بۆنە نیشتمانی و نێودەوڵەتی و کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەی دووپاتکردووەتەوە.

...........
وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار 
سێشەممە 28ی حوزەیرانی 2022

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP