لە کۆبونەوەی نێوان سەرۆکی فینلاند و سەرۆکی وەزیرانی سوید‌و سەرۆک کۆماری تورکیا به ئاماده‌بوونی سکرتێری گشتی رێكخراوی ناتۆ رێککەوتنی نێوان هه‌ر سێ وڵات ئیمزا كرا، كه به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه ئه‌نكه‌ره ئه‌ندامێتی ئه‌و دوو وڵاته‌ی دیكه له ناتۆ په‌سه‌ند ده‌كات به مه‌رجی راده‌ستكردنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانی ئه‌ندامبوونی له نێو په‌كه‌كه لێده‌كرێت.
لە بەیاننامەی هاوبەشی نێوان ئه‌و سێ وڵاته كه دوای كۆبونه‌وه‌كه‌یان بڵاویانكرده‌وه هاتووه، سوید، تۆکهۆڵم و هێلسنکی لێکۆڵینەوە لە چالاکییەکانی کۆکردنەوەی پارە و دامەزراندنی کارمەند بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و رادەستکردنەوەی داواکراوان به تورکیا دەستپێدەکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "تورکیا، سوید و فینلاند بڕیاریانداوە هاوکارییەکانیان بەهێزتر بکەن بەمەبەستی رێگریکردن لە چالاکی رێکخراوە تیرۆریستییەکان".
ئاماژه‌بۆئه‌وه‌شكراوه: فینلاند و سوید بەخێرایی مامەڵە لەگەڵ داواکارییەکانی گێڕانه‌وه‌ی یان رادەستکردنەوەی گومانلێکراوەکانی تیرۆر دەکەن، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو زانیاری و بەڵگانەی کە تورکیا پێشکەشیان ده‌كات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP