ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هێرشه‌ موشه‌كی و فشاره‌كانی به‌غدا له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی نه‌وت تاوتوێده‌كات

کوردستان
11:29 - 2022-06-29


ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا هێرشە موشەكییەكان بۆ سەر هەرێم و فشارەكانی حكومەتی عیراق لەسەر كۆمپانیاكانی نەوت لەهەرێم و پرۆژە یاسای بودجە تاتووێ دەكات.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ 29-6-2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، ئەنجام دەدات و لەكۆبوونەوەكەدا چەند پرسێك گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.

لەبارەی تەوەرەكانیش كە لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت رایگەیاند: خستنەڕووی بابەتی چەندبارەبوونەوەی هێرشەكان بۆ سەر خەڵك و ژێرخانی كوردستان لە چەند مانگی رابردووداو گرنگی پێكهێنانی هێزی هاوبەشی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەكانی عیراق بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی و رێكارەكانی هەردوو وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەو ناوخۆ بۆ پاراستنی ژێرخانی گشتی و دامەزراوەكانی نەوت و گاز.

 

رونیشیكردوەتەوە: بابەتی فشاری بەردەوامی حكومەتی فیدراڵی بۆ وەبەرهێنەرانی بواری نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان لەپێناوی پەكخستنی پڕۆژەكانی گەشەپێدانی سەرچاوەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان كە ئەمەش بە ئاشكرا پێشێلكردنی دەسەڵاتە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستانە.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا بابەتی پڕۆژە بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2022 دەخرێتەڕوو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP