سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین: د. كاوان لاری نەبووە لەوەی كە خوێندكارەكە لەزانكۆ وەربگیرێت

کوردستان
11:40 - 2022-06-29


سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین ڕایدەگەیەنێت كە د. كاوان لاری نەبووە لەوەی كە خوێندكارەكە لەزانكۆ وەربگیرێت.

د. كامەران یونس سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەین لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات كە كەیسی دوو مامۆستا كوژراوەكە دوا نەخرێت و تاوانبار بدرێتە دادگا بۆ ئەوەی سزای خۆی وەربگرێت.

وتیشی: ئەوان وەك زانكۆی سەلاحەدین تیمێكی پارێزەر بۆ كەیسەكه‌ پێكدەهێنن، چونكە ئەو بابەتە دەبێتە بابەتی زانكۆی سەڵاحەدین نەك بابەتی نێوان دوو خێزان و دووپاتیشی دەكەینەوە كە گیانی سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندكاران پارێزراو دەبێت و زیاتر پابەندی ڕێنماییەكان دەبین.

سەبارەت بە تاوانبارەكەش، سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین وتیشی: ئاراسی قوتابی كە ئەو دوو مامۆستایەی تیرۆركردووە، یاداشتێكی داوەتە وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتیش نووسراوەكەی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەدین كردووە و سەرۆكایەتیش نووسراوەكەی ئاڕاستەی د. كاوان ئیسماعیل ڕاگری كۆلێژی یاسا كردووە، ڕاگریش بە نووسراوێك لە ڕۆژی 4-3 ڕەزامەندی نیشانداوە كە لاری نییە ئەو قوتابییە دەوام بكات  چ لە زانكۆی سەڵاحەدین چ لە زانكۆی سۆران.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP