پێشمه‌رگه‌و سوپا دۆخی ئه‌منی سنووری نه‌وجول تاوتوێ‌ ده‌كه‌ن

کوردستان
15:38 - 2022-06-29


ئەمڕۆ 29-6-2022 وەفدێكی باڵای پێشمەرگە و سوپا لەسنووری ناحیەی نەوجول بەمەبەستی تاوتوێكردنی بارودۆخی ئەمنی ناوچەكە كۆبوونەوە و ناوچەی (داوێ)یان بەسەركردەوە.

عەمید روكن خالید عەبدول فەرماندەی پێشمەرگە لەژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی كەركوك لەسەربازگەی كەیوان رایگەیاند: ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق لەبەغدا هاتوونەتە ناوچەكە.

وتیشی: دوای هەماهەنگی وەفدەكە سەردانی بارەگاكانی پێشمەرگەیان  لەناحیەی نەوجول كردووەو لەگەڵ فەرماندەكانی پێشمەرگەش كۆبوونەتەوە، هاوكات سەردانەكە بەمەبەستی پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی بووە لەناوچەكە.

عەمید روكن خالید عەبدول ئەوەشی خستووەتەڕوو: وەفدی هەدوولا جەختیان لەسەر پتەوتركردنی پەیوەندییەكان و بەهێزكردنی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپا لەناوچەكە كردەوە، دواتریش وەفدی باڵای سەربازی عیراق لەفڕۆكەخانەی حلێوە لەخورماتوو بۆ بەغدا گەڕانەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP