عیراق 3 كه‌شتی گه‌نمی تێكچوو له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ هاورده‌ ده‌كات

عێراق
17:43 - 2022-06-29

په‌رله‌مانتار باسم خه‌شان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرای ده‌كات، وه‌زارتی بازرگانی عیراق جۆره‌ گه‌نمێكی هاورده‌كردوه‌ كه‌ جۆره‌كه‌ی زۆر خراپه‌ و تێكچووه‌ و به‌كه‌ڵكی خواردن نایه‌ت.
په‌رله‌مانتار باسم خه‌شان له‌ پۆستێكدا كه‌ له‌فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌ وێنه‌ی ئه‌و گه‌نمه‌ی داناوه‌ كه‌ عیراق بۆ به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان هاورده‌كردوه‌.

راشیگه‌یاندوه‌" عیراق سێ كه‌شتی گه‌نمی خراپی له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه‌ هاورده‌كردوه‌ و به‌نرخی گه‌نمی نایاب كڕیویه‌تی، له‌كاتێكدا جۆره‌كه‌ی خراپه‌ و پێشتر وڵاتی ئیمارات ره‌تیكردۆته‌وه‌ بیكڕێت و بیخاته‌ بازاڕه‌كانییه‌وه‌ .



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP