500 ده‌رچووى ڕاهێنراوانى په‌يمانگه‌ى نەوتى كه‌ركوك له‌به‌رده‌م بيناى وه‌زاره‌تى نه‌وت له به‌غداد خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا
به‌يانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ى 6ى 2022 ڕاهێنراوانى په‌يمانگه‌ى نەوتى كه‌ركوك به‌مه‌به‌ستى ناره‌زايه‌تى ده‌ربڕين و به‌ده‌مه‌وه‌چوونى داواكارييه‌كانيان و دامه‌زراندنيان له‌به‌رده‌م بيناى وه‌زاره‌تى نه‌وت له به‌غداد خۆپيشاندانێكيان ڕێكخست .
يه‌كێك له خۆپيشانده‌ره‌كان به كه‌ناڵى كه‌ركوكى ڕاگه‌ياند : ئێمە وەک دەرچوانی ڕاهێنانی نەوت لە هەموو عێراق لە کۆی پێنج په‌يمانگاى رەسمی ئەوانیش (بەغدا ، بەسڕە ، میسان ، بێجی ، کەرکوک) هی ساڵی 2020 _2021 کە ژمارەمان نزیکەی تەنها 1072 دەرچووە داوای مافی سەرەتایی خۆمان ئەکەین ئەوەش تەعینە کە نزیکەی ساڵێکە تەخەروجمان کردووە و تا ئێستاش هیچ کەس و لایەنێک ناومانی نەهێناوە.
هه‌روه‌ها ڕونيشيكرده‌وه : لەم ڕۆژانە ناوی وەجبەی پێش خۆمان هاتووە واتە وەجبەی 2019 _2020 و بەبێ ئەوەی ناوی ئێمەی تیابێ جا ئێمەش ئەمڕۆ نزیکەی 500 دەرچوو توانیمان بچین بۆ بەغدا و وەزارەتی نەوت بۆ ئەوەی بتوانین شتێک لەو کیتابەی کۆتایی بگۆڕین و ناوی خۆمان جێ بکەینەوە لەو لیستەدا بەڵام بەداخەوە کە پێشتریش بە نوسینگەی وەزیرمان ڕاگەیاندبوو کە ئامادەییان هەبێت بەڵام نەمانتوانی چاومان بە وەزیری نەوت بکەوێت تەنها توانیمان وەعد لە جێگری وەزیر نەوت وەرگرین کە لەم هەفتەیەی داهاتوودا گۆڕانکاری لەو کیتابە بکرێت و ناوی ئێمەش ئیزافە بکرێت و پێشمان ڕاگەیاندووە کە ئەگەر ناومان ئیزافە نەکرێت ئەوا ئەکیدبن ئەمجارە زۆر بە توندی جوابمان ئەبێت و بە ژمارەیەکی زۆر زۆرەوە ئەگەڕێینەوە بەردەم بینای وەزارەت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP