گریزمان له ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌مێنێته‌وه
ئه‌نتوان گریزمانی نێوده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسی و هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی كه به شێوه‌ی خواستن بۆ ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید یاریده‌كات، له رێگه‌ی تویتێكه‌وه چاره‌نووسی خۆی له روخی بلانكۆس یه‌كلاكرده‌وه و مانه‌وه‌ی بۆ وه‌رزێكی تر راگه‌یاند و سنورێكی بۆ ئه‌و ده‌نگۆیانه دانا كه باسیان له‌وه ده‌كرد گوایه كارگێڕی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید خواستی ده‌ستبه‌رداربوونیان هه‌یه له یاریزانه فه‌ره‌نسیه‌كه‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه، گریزمان له وه‌رزی رابردوو له كۆی ئه‌و 36 یاریه‌ی به‌شداری تێیدا كرد ته‌نها 8 گۆڵی بۆ رۆخی بلانكۆس تۆماركرد ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی كه‌می تۆماركردنی گۆڵه بۆ هێرشبه‌رێك وه‌كو گریزمان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP