پۆل پۆگبا ده‌گه‌ڕێته‌وه یۆڤانتۆس
پۆل پۆگبای ئینگلیزی یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد دوای دوركه‌وتنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵا له یانه‌ی یۆڤانتۆس و ركابه‌رییه‌كانی خولی ئیتاڵی، سه‌ر له نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵی خانمه پیره‌كه و نێو ركابه‌رییه‌كانی كاڵچیۆ، به ووته‌ی مارۆیسۆ ئێریڤابینی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یانه‌ی یۆڤانتۆس گفتوگۆكانی یانه‌كه‌یان له‌گه‌ڵا پۆل بۆگبا هه‌نگاوی باشی بڕیوه و ئه‌نجامدانی ئه‌م بۆنده‌ش كه بڕی هه‌شت ملیۆن یۆرۆیه بۆ یه‌ك وه‌رز جیا له پاداشته‌كان كه په‌یوه‌ست به ئاستی یاریزانه‌كه به هۆكاری سه‌ره‌كی لایه‌نی بازرگانی بۆ یوڤی وه‌سف ده‌كات، له‌ماوه‌ی رابردوودا راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كان بڵاویانكردبوه ئه‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌ی پێشووی فه‌ره‌نسا بۆند و مووچه‌ی گه‌وره‌تری یانه‌ی پاریس سانجێرمانی ره‌تكردبوه‌وه له پێناو دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یۆڤانتۆس یانه‌كه‌ی پێشووی كه پۆگبا هاوینی 2016 به‌رامبه‌ر به 105 ملیۆن یۆرۆ ریزه‌كانی جێهێشت روویكرده ماڵی شه‌یتانه سوره‌كان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP