وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره‌یه‌ك دایك و باوك ده‌ستگیرده‌كات كه منداڵه‌كانیان به 25 هه‌زار دینار به‌كرێ ده‌ده‌ن
عه‌مید غالب عه‌تیه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، دیارده‌ی سواڵكردن له كۆمه‌ڵگای عێراقدا زیادیكردوه، به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه كه گرنگترینیان توندوتیژی خێزانییه،و خێزان هه‌یه منداڵه‌كانیان ناچار ده‌كه‌ن به 25 هه‌زار دینار له ڕۆژێكدا سواڵ بكه‌ن و به‌كرێیان ده‌ده‌ن.
وتیشی، "سێ جۆر سواڵكه‌ر هه‌یه، یه‌كه‌میان هه‌ژاره راسته‌قینه‌كان ده‌گرێته‌وه‌و دوه‌میان ئه‌وانه‌ن كه گه‌نجن و زۆرجار هۆكاری ده‌رونییان هه‌یه‌و سێیه‌میان كه مه‌ترسیدارترینیانه و مافیا و باند له‌خۆده‌گرێت كه سه‌ركردایه‌تی گروپه‌كان ده‌كه‌ن بۆ سواڵكردن، به‌پێی ئاماره‌كانیش زۆرینه‌ی سواڵكه‌ره‌كان جۆری یه‌كه‌من كه هه‌ژارانن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له به‌دواداچونیان بۆ ده‌ستگیركردنی باندو مافیاكان كه بازرگانی به‌منداڵانه‌وه ده‌كه‌ن و به‌كرێیان ده‌ده‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP