سوپای روسیا به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی بۆسه‌ر هه‌رێمی دۆنباسی ئۆكرانیا و له هێرشێكیشدا بۆ سه‌ر ته‌لارێكی 9 نهۆمی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له ناوچه‌ی ئۆدیسا لانی كه‌م 14 كه‌س كوژران .
به‌رپرسێكی ناوخۆیی ناوچه‌ی ئۆدیسا له باشوری ئۆكرانیا بڵاویكرده‌وه، روسیا ئه‌م به‌یانییه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه هێرشیكردوه‌ته‌وه سه‌ر بینایه‌كی نیشته‌جێكردن له ناوچه‌ی ئۆدیسا و له‌ئه‌نجامدا 14 كه‌س كوژراون.
لای خۆییه‌وه، سێرگی پراچۆك، وته‌بێژی ئیداره‌ی سه‌ربازی ناوچه‌ی ئۆدیسا رایگه‌یاند، ئه‌و موشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئاڕاسته‌ی ئۆدیسا كراوه، له فڕۆكه‌ی ستراتیژی له ئاسمانی ده‌ریای ره‌شه‌وه ئاراسته‌كراوه، پێده‌چێت ژماره‌ی قوربانییه‌كان به‌رزترببێته‌وه .
هه‌روه‌ها، ڤۆلۆدیمێر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاندوه، دۆخی دۆنباس قورسه، هێزه‌كانی روسیا ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆیان له لێدانی لۆهانسك و دۆنیتسك خستوه‌ته‌گه‌ڕ .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP