ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا داوا له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات به‌خێرایی هه‌نگاوه‌كانی بون به ئه‌ندامی ئۆكرانیا بۆ ناو یه‌كێتییه‌كه په‌سه‌ند بكه‌ن و تایبه‌تمه‌ندی زیاتر به وڵاته‌كه‌ی بدرێت .
ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌مڕۆ په‌یماننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌مو وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت ئیمزا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه كار بۆ ستراتیژییه‌تی هاوبه‌شی ئۆكرانیا بكه‌ن، كه بریتییه له ئه‌ندامێتی ته‌واو له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
له‌باره‌ی رێكاره‌كانی بون به ئه‌ندامیش له یه‌كێتی ئه‌وروپا، سه‌رۆكی ئۆكرانیا داوایكرد تایبه‌تمه‌ندی بدرێت به ئۆكرانیا و به خێرایی رێكاره‌كان ته‌واو بكرێن، له‌به‌رامبه‌ریشدا كیێڤ هه‌مو رێكارێك ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی بون به ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا جێبه‌جێ بكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP