گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئه‌مریكی، راپۆرتێكی مایكڵ هیرش، گه‌وره په‌یامنێری گۆڤاره‌كه‌ی به‌ناونیشانی، به‌خێربێن بۆ جه‌نگی جیهانی سارد، بڵاوكردۆته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا، بنه‌ماكانی جه‌نگی جیهانی ساردی روونكردۆته‌وه و باسی ئه‌م جه‌نگه سارده‌ی ئه‌مجاره‌ی كردوه كه ناوچه‌كانی نێوان زه‌ریای هیندی و هێمنی گرتوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن ناتۆوه دژی چین و رووسیا هه‌ڵگیرسێنراوه، ورده‌كارییه‌كانی له لوتكه‌ی ناتۆی داهاتوو له مه‌دریدی پایته‌خت و به به‌شداری نوێنه‌رانی ژاپۆن و كۆریای باشور و ئوسترالیا و نیوزله‌ندا ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
باسی له‌وه‌شكردوه، له‌م جه‌نگه سارده‌ی ئه‌مجاره‌دا، چین و ئه‌مریكا مامه‌ڵه‌ی بازرگانی و وه‌به‌رهێنانیان پێكه‌وه ده‌بێت و روسیا ده‌توانێت، هاوكاری چین بكات له‌دابینكردنی نه‌وت و گازی پێویست .
هه‌روه‌ك رونیكردۆته‌وه، له‌ئێستادا، ئه‌مریكا به‌نیازه، ئه‌وروپا بخاته نێو ئه‌و ململانێیه‌ی خۆی كه له‌دژی چین هه‌یه‌تی، ئه‌مه‌ش گۆڕانكاری گه‌وره له سیاسه‌تی ئه‌وروپادا دروستده‌كات كه پێشتر بێ گوێدانه هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌وروپا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ چین ده‌كرد .
باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌ڵمانیا كه ماوه‌ی 16 ساڵه رێكه‌وتنی بازرگانی له‌گه‌ڵ چین هه‌بووه، له‌ئێستادا هاوكاری ئه‌مریكا ده‌كات بۆ رێگریی كردن له دروستكردنی رێگه‌ی چین، هه‌ر ئه‌مه وایكردوه، ناتۆ ستراتیژییه‌كی نوێ رابگه‌یه‌نێت كه تاوه‌كو ده‌یان ساڵی داهاتوو به‌رده‌وام بێت.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی گۆڤاری فۆرین پۆلیس، ئامانجێكی ئه‌م شه‌ڕه سارده‌ی ئه‌مجاره، لاوازكردنی روسیایه، به‌جۆرێك له ماوه‌ی رابردوودا، جۆبایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌رێگه‌ی سیاسه‌ته‌وه توانی هاوكاری و كۆمه‌ك بۆ ئۆكرانیا زیاد بكات، هه‌روه‌ك، لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، رایگه‌یاند پێویسته ببینین رووسیا لاواز بووه، لیز تروس وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیاش به‌پێویستی زانیوه، ناتۆ سیاسه‌تی روونی هه‌بێت له ناوچه‌كانی نێوان زه‌ریای هیندی و هێمن، بۆ نمونه بتوانێت هاوكاری وڵاتێكی وه‌ك تایوان بكات .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مریكا، به‌نیازه، هاوپه‌یمانێتییه‌كی هاوشێوه‌ی ناتۆ بۆ رۆژهه‌ڵات پێكبهێنێت و له‌و پێناوه‌شدا كارده‌كات له‌سه‌ر پڕچه‌ك كردنی ژاپۆن و كۆریای باشور و ئوسترالیا، هه‌روه‌ك داوایكردوه، ئه‌م وڵاتانه وه‌ك چاو‌دێر بێنه نێو هاوپه‌یمانێتی ناتۆوه .
له‌به‌رامبه‌ردا چین، بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی (دیالۆگی ئه‌منی ئه‌مریكا – هندستان – ژاپۆن- ئوسترالیا) ده‌ستپێشخه‌ری كردوه بۆ رێكه‌وتنی ئه‌منی جیهانی له‌گه‌ڵ ولاتانی دراوسێدا .
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه‌ش، تاكه چاره‌سه‌ر و ده‌روازه بۆ ده‌رچوون له‌م جه‌نگه سارده‌ی ئه‌مجاره‌ی نێوان ئه‌مریكاو چین، كه له ئۆكرانیاوه تا تایوان و دورگه‌كانی سلێمانی له زه‌ریای هێمن گرتوه‌ته‌وه، گفتوگۆ و دانوستانی راسته‌وخۆی نێوان ئه‌مریكا و چینه.
ئاماده‌كردن/ رێبوار عوسمان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP