سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی واده‌ی دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئاشكراكرد‌و جه‌ختشیكرده‌وه، ده‌نگ به كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ سه‌رۆك كۆمار ده‌ده‌ن.
مه‌حمود روبێعی دووپاتیكرده‌وه ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی كورد له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش بۆ سه‌رۆك كۆمار رێكنه‌كه‌ون ئه‌وه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌نگ به‌كاندیده‌كه‌ی ی.ن.ك ده‌دات.
مه‌حمود روبێعی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق، كه یه‌كێكه له‌لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رونیكرده‌وه، دوای جه‌ژنی قوربان، پشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عێراق كۆتایی دێت و دانیشتنه‌كانی ده‌سپێده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماریش هه‌ڵده‌بژێردرێت.
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی عه‌سائیب وتی، هیوادارین لایه‌نه كوردییه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بگه‌نه ڕێككه‌وتن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر رێكه‌وتن نه‌كرا، ئه‌وه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌نگ به كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌دات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP