ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی كۆبوونه‌وه. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تاووتوێی بارودۆخی وڵات و گرفتی هاوڵاتییان و بارودۆخی ئه‌منی و ئابووریی كرا.
سه‌رۆك وه‌زیران رۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كانی له به‌رانگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرستان به‌رزنرخاند. باسیان له‌و رێگاچارانه‌ش كرد، كه له ماوه‌ی ڕابردوودا بۆ قه‌یرانی ئابووری جیهانی، گیراونه‌ته‌به‌ر له‌پێناوی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتییان.
یه‌كێكی تر له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه دۆخی كاره‌با و ئه‌و كێشانه‌بوون كه له وه‌زری هاویندا بۆ كه‌رتی كاره‌با درووست ده‌بن. به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانی سه‌ر هاوڵاتییانیش به‌هۆی كه‌می پێدانی كاره‌با، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌یه‌ك راسپارده‌ی په‌یوه‌ست به زیادكردنی پێدانی سوته‌مه‌نی بۆ مۆلیده ئه‌هلییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی، په‌سه‌ندكرد.
راسپارده‌كانیش بریتین له، دابینكردنی گازی پێویست بۆ سه‌رجه‌م كاته‌كانی پچڕانی كاره‌با. (واته تا سه‌عاته‌كانی بڕینی كاره‌با زیاتر بێت، بڕی گازی دابینكراوی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان زیاتر ده‌بێت)، به شێوه‌یه‌ك كه به‌رده‌وامی دابینكردنی كاره‌با به هاوڵاتییان مسۆگه‌ر بكات. وه‌زاره‌تی نه‌وتیش كۆگای پێدانی سووته‌مه‌نی له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق، ده‌كاته‌وه تا گازی پێویست بۆ مۆلیده‌كان دابین بكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP