به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مافی مرۆڤ، ئاڵوگۆڕی ڕوفاتی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ته‌واو كرد، كه له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی نێوان عیراق و ئێران كوژراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مافی مرۆڤ له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ڕوونیكرده‌وه، به‌شی وه‌رگرتن و ڕاده‌ستكردنی شه‌هیدان له‌به‌سره، كۆتاییهێنا به‌گۆڕینه‌وه‌ی ڕوفاتی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی، له‌شه‌ڕی عیراق - ئێران‌دا كوژراون .
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، به‌شی زیندانییان و بێسه‌روشوێنكراوان، له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مافی مرۆڤ، ڕوفاتی 36 سه‌ربازی ڕاده‌ستی وڵاتی ئێران كرد، كه 21 یان ناسنامه‌ی دیاره.
ڕوونیشیكرده‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا لایه‌نی ئێرانیی، 9 ڕوفاتی ڕاده‌ستی عیراق كرده‌وه، كه‌ناسنامه‌كانیان نادیاره‌و، ره‌وانه‌ی پزیشكی داد ده‌كرێن بۆ ته‌واوكردنی پشكنینه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پرۆسه‌ی وه‌رگرتن و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌كه، له‌ژێر چاودێری لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور ئه‌نجامدراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP