دواى ئه‌وه‌ى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تيك تۆك ( Tik Tok ) گرته ڤيديۆيه‌ك بڵاوبۆيه‌وه كه تێيدا ئاوێكى ئێجگار زۆر به شێوه‌يه‌كى سه‌ر سوڕهێنه‌ر له‌ناخى زه‌ويه‌وه به‌ره‌وه ئاسمان هه‌ڵده‌قوڵتێت ، په‌يج و ئه‌كاونته ناسراوه‌كانى عێراق ئه‌و گرته ڤيديۆيه‌يان له پلاتفۆڕمه‌كانى خۆيان بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌يان به‌وه‌كرد كه له نێو بيابانه وشكه‌كانى ئه‌نبار به شێوه‌يه‌كى سروشتى ئاوى ژێر زه‌وى به‌هۆى زۆربوونيه‌وه ده‌رده‌چێته ده‌ره‌وه ئه‌مه‌ش وايكرد هاوڵاتيانى عيراق دڵخۆشبن به‌و هه‌واڵه چونكه ساڵانێكى زۆره وشكه‌ساڵى و كه‌م ئاوى به‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى گرتوه.
به‌ڵام دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤيديۆكه به شێوه‌يه‌كى به‌ربڵاو به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى سه‌رچاوه ئاوييه‌كانى ئه‌نبار ره‌تى كرده‌وه كه ئه‌و گرته ڤيديۆيه له ئه‌نبار تۆماركرابێت چونكه خاكى ئه‌نبار زۆر وشكه و به ئاسانى ناتوانن بگه‌ن به ئاو ، هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه سه‌رچاوه‌يه‌ك به‌ناوى ( المرصد العراقي لحقوق الإنسان ) ڕايگه‌ياند كه ئه‌و گرته ڤيديۆيه له ناوچه‌يه‌كى وڵاتى سعوديه تۆماركراوه له‌كاتى لێدانى بيرێكى ئيرتوازيدا تۆماركراوه و به‌كارهێنه‌رێكى تۆرى كۆمه‌ڵايه‌تى ( Tik Tok ) به‌ناوى (alaasy133) بڵاويكردوه‌ته‌وه و زياتر له 7 مليۆن و 400 هه‌زار بينه‌رى هه‌يه ، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه ئه‌وكه‌سه‌ى بڵاويكردوه‌ته‌وه له بوارى هه‌ڵكه‌ندنى بير‌ى ئيرتوازى كارده‌كات و ڕۆژانه له‌كاتى هه‌ڵكه‌ندنى بير‌ى ئيرتوزايدا گرته ڤيديۆ تۆمار ده‌كات و بڵاوى ده‌كاته‌وه.
بۆ نوێترين زانياريى ناوخۆيى و جيهانيى سه‌ردانى تۆڕه‌كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى ده‌زگاى ميديايى كه‌ركوك بكه
فه‌يسبوك - ته‌ليگرام - ئينستاگرام
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP