سەرۆک بەرهەم پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق

عێراق
13:31 - 2022-07-04



د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 4 ی تەمووزی 2022 لە کۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە سوزوکی کۆتارۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق.

لە دیدارەکەا سەرۆک بەرهەم دووپاتیکردەوە لەگرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ژاپۆن لەبوارە جیاجیاکان و سوودوەرگرتن لە شارەزایانی ژاپۆن لەپڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنان، هەروەها هەوڵەکانی حکومەتی ژاپۆنی بەرزنرخاند لە پشتیوانیکردن لە عێراق، بەتایبەتی لە رووی ئابووری و مرۆیی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP