بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوك هەوڵی خۆکوشتنی ژنێک و منداڵەکەی لەسەر پردێکی پیادە لە گەڕەکی شۆڕجە بەهۆی کێشەی خێزانیی پووچەڵکردەوەو رادەستی پۆلیسی خێزان و منداڵان کران .
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك، پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌وڵێكی خۆكوشتنی ژنێك و منداڵه‌كه‌ی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا پۆلیسی كه‌ركوك، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه، پۆلیسی فریاكه‌وتن هه‌وڵی خۆكوشتنی ئه‌و ژنه‌و منداڵه‌كه‌یان پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه كه به‌نیازبووه بەهۆی کێشەی خێزانی، له‌سه‌ر پردێكی پیاده له گه‌ڕه‌كی شۆرجه خۆی و منداڵه‌كه‌ی بكوژێت.
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو، دواتر ئه‌و ژنه‌و منداڵه‌كه‌ی راده‌ستی پۆلیسی پاراستنی خێزان و منداڵ كراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP