مسته‌فا كازمی و نوێنه‌ری بانكی نێوده‌وڵه‌تی باشتركردنی دۆخی دارایی عیراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

ئابوری
21:31 - 2022-07-04

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و نوێنه‌ری بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق باشتركردنی دۆخی دارایی عیراق به‌گشتی و دۆخی هاوڵاتیان به‌تایبه‌تی تاوتوێ ده‌كه‌ن 

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، له‌كۆبونه‌وه‌ی نێوان مسته‌فا كازمی و نوێنه‌ری بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق باس له‌و چاكسازیانه‌ش كراوه‌ كه‌ حكومه‌تی عێراق ئه‌نجامیداون، له‌وانه‌ش بونی هه‌ماهه‌نگی و راوێژكاری بۆ باشتركردنی دۆخی دارایی عیراق و هه‌روه‌ها باشتركردنی دۆخی هاوڵاتیان.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌،  حكومه‌ت جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی چاكسازی كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئابوری وڵات بوژاوه‌ته‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ نوێنه‌ری بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق باسی له‌وه‌كردوه‌، هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق به‌رز ده‌نرخێنێت له‌ بواره‌كانی چاكسازی ئابوریی و توانای حكومه‌ت بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگییه‌كان، كه‌ سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كان ده‌چنه‌ چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی عیراقه‌وه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP