جارێكی دیكه توركیا کەمپی (شه‌هید رۆسته‌م جودی)ی له قه‌زای مه‌خمور بۆردومان کرد.
كه‌مێك پێش ئێستا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه، توركیا كه‌مپی ئاواره‌كانی له‌مه‌خموور كرده ئامانج.
له‌و باره‌یه‌وه ره‌شاد گه‌ڵاڵی لیپرسراوی كۆمیته‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له مه‌خمور رایگه‌یاند: بۆردومانه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و به‌پێی زانیارییه‌كانیشمان تائێستا بۆردومانه‌كه زیانی گیانیی نه‌بووه.
وتیشی: ئه‌مه چه‌ندینجاره توركیا له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌و سنووره بۆردومان ده‌كات و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كاته ئامانج.
جێی ئاماژه‌یه، كه‌مپی مه‌خموور ئاواره‌كانی كوردانی باكوری تێدا نیشته‌جێن و ئه‌مه چه‌ندینجاره ده‌كرێنه ئامانج.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP