شەوی رابردو، گیان لهدهستدانی محەمەد بارکیندۆ،
ئەمینداریی گشتیی رێکخراوی ئۆپیک و سەرۆکی دەزگای نەوتی نیشتیمانیی نێجیریا، راگەیەندرا.
ئەمڕۆ چوارشهممه 7ی تهموزی 2022 ، میلی كیاری
سەرۆکی کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی نەیجیریا، كۆچی دوایی محەممەد بارکیندۆ، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی
ئۆپێکی راگەیاند.
كیاری له ئهژماری تایبهتی خۆی له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان،دهڵێت، لەدەستدانی بارکیندۆ زیانێکی گەورەیە بۆ خێزانەکەی
و دام و دهزگا نەوتییهكانی نەیجیریا و رێكخراوی ئۆپیك و كۆمهڵی وزهی نێودهوڵهتیی.
محەمەد سنوسی بارکیندۆ، لەدایکبوی ساڵی 1959ی نێجیریایە،
لەساڵی 2006 وەک ئەمینداری گشتی ناتۆ بە وەکالەت دەستنیشانکراوە، دواتر لە ساڵی
2016 بۆ ماوەی سێ ساڵ وەک ئەمینداری گشتی رێکخراوەکە بۆ ماوەی سێ ساڵ دەستنیشانکراوە،
پێشتریش نوێنەری نێجیریا بوە لە لیژنەی ئابوری رێکخراوەکە لەنێوان ساڵانی(1998-2008).
لەساڵی 1991 سەرۆکایەتی وەفدی وڵاتەکەی کردوە بۆ
دانوستان لەبارەی گۆڕانی کەشوهەواوە لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP