دادگای تاوانەکانی مەنسورە بازنه‌ی چوار له میسر به‌سه‌رۆكایه‌تی راوێژكار به‌هائه‌دین ئه‌لمه‌ری، سزای له سێداره‌دانی بۆ بكوژی كچه خوێندكار نیره ئه‌شره‌ف لە بەردەم ئه‌و زانکۆیه‌ی كه له‌لایه‌ن هاوڕێكه‌یه‌وه كوژرا ده‌ركرد، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردو دۆسییه‌كه‌ی ڕەوانەی موفتی کراو ڕای شه‌رعی گەورە موفتی کۆماری وه‌رگرت.
به‌پێی یاساکانی میسر، سزای لەسێدارەدانه‌كه‌ی ئەو تۆمەتبارە ، كۆتا بڕیار نیه و تۆمەتبارمافی ئەوەی هەیە لە ماوەی دوو مانگدا لە دوای بڕیارەکە، لە ڕێگەی پارێزەرێکی تایبه‌ته‌وه تانە لە بڕیارەکە بدات.
ڕۆژی 20ی حوزەیرانی 2022، لە تاوانێکی ناخهه‌ژێنی دڕندانه‌دا کوڕە خوێندکارێک به‌ناوی محه‌مه‌د عادل عوچ الله" کچە هاوڕێکەی لە بەردەم دەروازەی زانکۆکەیان لە شاری مەنسورە لە باکووری قاهیرە دایه به‌ر چه‌قۆو كوشتی، ته‌نها له‌به‌رئەوەی داواكاری خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی رەتکردبوه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP