وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، ڕاپۆرتی داهات و خه‌رجی و كورتهێنانی پێنج مانگی ئه‌مساڵی ڕاگه‌یاندو، به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، داهاتی ئاماژه‌پێكراوی فرۆشتنی نه‌وت، بریتییه له‌پوخته‌ی ئه‌و داهاته‌ی، كه له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ده‌خرێته‌سه‌ر ئه‌ژماری ئه‌و وه‌زاره‌ته.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، له‌وماوه‌یه‌دا، داهاتی گشتیی، پێنج ترلیۆن و 640 ملیار دینار‌و، خه‌رجییه‌كانیش پێنج ترلیۆن و 777 ملیار دینار بووه، هه‌روه‌ها كورتهێنان 137 ملیار دینار بووه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌و داهاته‌ی له‌ئه‌نجامی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم، له‌پێنج مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا بۆی ره‌وانه كراوه، زیاتر له‌سێ ترلیۆن و 391 ملیار دینار بووه.
هه‌روه‌ها 400 ملیار دیناریش له‌به‌غداوه ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كراوه. داهاتی ناوخۆش، 708 ملیار دینار بووه، 140 ملیار دیناریش هاوكاری هاوپه‌یمانان بووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP