وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ڕایگه‌یاند، سێ ملیۆن و 500 هه‌زار بێكار له عێراقدا هه‌ن، له‌ئێستاشدا جێبه‌جێكردنی پلانێكیان ده‌ستپێكردوه به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی كه‌رتی تایبه‌ت بۆئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری كه‌مبكرێته‌وه..
سه‌میر خزه‌یر به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له وه‌زاره‌تی پلاندانان رایگه‌یاند، به‌پێی دواین ڕاپرسی كه وه‌زاره‌تی پلاندانان له‌سه‌ر بازاڕی كار ئه‌نجامیداوه ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 15 بۆ 65 ساڵیدایه و ده‌ركه‌وتوه ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شایسته‌ی چونه ناو بازاڕی كاریان هه‌یه 16 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌سن.
وتیشی، "تا ئێستا كه‌رتی تایبه‌ت ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له دابینكردنی هه‌لیكار بۆ بێكاران نه‌بینیوه، ڕێژه‌ی ژنانیش له كه‌رتی حكومه‌ت زۆر به‌رزه به‌هۆی بونی ترسیان له كاركردن له كه‌رتی تایبه‌تدا
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانیشیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری، باسی له‌وه‌كرد، وه‌زاره‌تی پلاندانان، پلانی پشتیوانی و پاراستنی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌گرێته‌به‌ر به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی بێكاران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP