فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌گرنگییه‌وه له‌پرۆژه یاسای كار ده‌ڕوانن و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێت، پرۆژه یاساكه كه دوێنێ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند كرا، ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌لی كار له كه‌رتی تایبه‌ت و ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و ئیمتیازاتی كرێكاران و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌كه‌رتی تایبه‌ت كار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت كه بۆ یه‌كه‌مجاره هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته خاوه‌نی یاسایه‌كی كاری مۆدێرن.
شادی نه‌وزاد وهاب ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: بێگومان ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی دوێنێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندی كرد گرنگی زۆری بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه له‌كه‌رتی تایبه‌ت كارده‌كه‌ن و هه‌موو مافه‌كانیان له‌و پرۆژه‌یه‌دا پارێزراو ده‌بێت و ده‌توانین بڵێن ئه‌م یاسایه ده‌بێته یاسای ژیانه‌وه‌ی بازاڕ له‌هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی: ئه‌و پرۆژه‌یه ببێته یاسا له‌په‌رله‌مانی كوردستان، هاوسه‌نگی ده‌پارێزێت له‌نێوان بازاڕی كار‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌كه‌رتی تایبه‌ت كارده‌كه‌ن، چونكه ئه‌و رێنمایی و یاسایه له‌ئێستادا له‌هه‌رێمی كوردستان كاری پێده‌كرێت رێنماو یاسایه‌كی كۆنه‌و له‌گه‌ڵ بازاڕی ئێستای هه‌رێمی كوردستاندا ناگونجێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن خودی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی كراوه، كه بێگومان ئاوڕی جدی له‌و كه‌سانه دراوه‌ته‌وه كه له‌كه‌رتی تایبه‌تدا كارده‌كه‌ن و مافه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.
شادی نه‌وزاد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: پرۆژه‌ی كار له‌لای فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان گرنگی زۆری هه‌یه و ئێمه‌ش وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی هه‌موو پشتیوانییه‌كی ئه‌و پرۆژه له‌پێناو خزمه‌تی زیاتر به چینی كرێكاران و كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌ین و دڵنیاشین كه پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن خودی قوباد تاڵه‌بانییه‌وه سه‌رپه‌رشتی كراوه، كارێك كراوه كه ته‌واو ماف و ئیمتیازاتی كرێكارانی تێدا جێگیركراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP