ئەو دوو سەربازە کە لە مانگی ئابی ڕابردوودا لە میانمار هەڵهاتن له دادگاى نێوده‌وڵه‌تى لاهای، دانيان به كۆمه‌ڵكوژى موسوڵمانانى ئه‌و وڵاته‌دا ناوه
به‌پێى هه‌واڵێكى نيۆرك تايمزى ئه‌مريكى دواى هه‌ڵهاتنى ئه‌و دوو سه‌ربازه ميانمارييه دادگاى لاهاى توانيويه‌تى به‌ڵگه‌ى ڤيديۆيى كوشتن و ده‌ستدرێژى سه‌ربازانى ميانمارى ده‌ست بكه‌وێت كه كردوويانه‌ته سه‌ر موسڵمانانى رۆهينگيا، هه‌ر به‌پێی هه‌واڵى ئه‌و ڕۆژنامە ئەمریکیيه ئەو تاوانانه‌ى کە لەلایەن ئەو دوو پیاوەوە باسکراوە بەڵگەی پێشێلکاریی جدیی مافەکانی مرۆڤ دەردەخات كه سه‌ربازان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكى سڤيل به بيانووى ئاين ئه‌نجاميان داوه كه به‌هه‌زاران موسڵمان گيانيان له‌ده‌ستدا هه‌روه‌ها بوه هۆى ئاواره‌بوونى زیاتر لە یەک ملیۆن موسڵمانى ڕۆهینگیا به‌ره‌و وڵاتى بەنگلادش و له‌وێ له دۆخێكى خراپى ژيانكردندان.
لە 25ی ئابی 2017ەوە، هێزە چەکدارەکانی میانمار و میلیشیا بودییەکان هەڵمەتێکی سەربازییان بەڕێوە برد کۆمەڵکوژی دڕندانەیان دژ بە ڕۆهینگیا ئه‌نجامدا ، ئه‌مه‌ش بووە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران ڕۆهینگیا هەروەها بوه‌هۆى ئاواره‌بوونى نزیکەی 1 ملیۆن موسڵمانى رۆهينگيا لە بەنگلادش
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP