دوای فراوانبوون و پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکان لە سریلانکا دژبه دۆخی سه‌ختی ئابووریی، گۆتابایا راجاپاکسا سەرۆکی وڵاته‌كه ئه‌مڕۆ شەممە 7ی ته‌مووزی 2022 دوای گەمارۆدان و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی له‌لایه‌ن خۆپیشاندەرانه‌وه، هەڵات.
لێپرسراوێکی وەزارەتی بەرگریی سریلانکاش رایگەیاندوه، سەرۆکی وڵات لە ماڵەکەی لە کۆلۆمبۆی پایتەخت هه‌ڵاتوه، ئەوەش دوای ئەوەی خۆپیشاندەران ھەڵیانکوتاوتە سەر ماڵەکەی و داوای دەستلەکارکێشانەوەیان كردوه.
هه‌ندێك سەرچاوەی نزیك له ده‌سه‌ڵاتش بڵاویانکردووەتەوە، گۆتابایا راجاپاکسا بۆ شوێنێکی پارێزراو گواستراوەتەوە و لەکاتی ھەڵاتنیشیدا سەربازان تەقەیان بە ھەوادا کردووە بۆ ئەوەی بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن و بیانترسێنن، لە دوای ھەڵاتنی سەرۆکیش سەرۆک وەزیرانی سریلانکا داوای کۆبوونەوەیەکی بە پەلەی حکومەته‌كه‌ی کردووە.
ڕۆژی هەینی، دەسەڵاتدارانی سریلانکا لە سەروبەندی ڕێپێوانێکی پلان بۆ داڕێژراو بۆ داوای ڕۆیشتنی ڕاجاپاکسا، سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆی نادیاریان لە شاری کۆڵۆمبۆی پایتەخت و گەڕەکەکانی ڕاگەیاند. لە کاتێکدا پۆلیس داوای لە دانیشتوانی پایتەخت کردووە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP