ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلیی ئاشكرایكرد، نوێنه‌ری وڵاته‌كه‌یان، به‌شداریده‌كات له‌كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ڕیازی نێوان لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان و، جۆبایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا. ڕۆژنامه‌ی (یدیعوت ئه‌حرنوت)ی ئیسرائیلی بڵاویكردوه‌ته‌وه، سعودیه پرسی بانگهێشتكردنی نوێنه‌رێكی ئیسرائیل تاوتوێ ده‌كات، بۆ به‌شداریكردنی له‌كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ڕیاز، له‌نێوان ئه‌مریكاو وڵاتانی كه‌نداوو میسر، كه‌مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش تێیدا به‌شدارده‌بێت. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، له‌ئێستادا، سعودیه له‌هه‌وڵدایه كۆبونه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو، له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئه‌مریكا سازبكات. به‌دووریشی نه‌زانیوه، ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی جۆبایدن بۆ ئیسرائیل بكرێت، كه‌بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو، سه‌ردانی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین بكات. ڕۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، به‌شداری نوێنه‌ری ئیسرائیل، له‌كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان سعودیه‌و جۆبایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت، بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌و، كردنه‌وه‌ی ئاسمانی سعودیه، به‌ڕووی گه‌شتی فڕۆكه‌وانی ئیسرائیل و، پشكی موسڵمانانی ئیسرائیل له‌فه‌ریزه‌ی حه‌ج .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP