جۆبایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی داهاتوی بۆ سعودیه‌و، هاوكاری له‌گه‌ڵ شانشینی ئه‌و وڵاته، گرنگه بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڕوسیا‌و، زاڵبوون به‌سه‌ر كێبڕكێ له‌گه‌ڵ چین و، به‌ده‌ستهێنانی سه‌قامگیریی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. جۆبایدن له‌وتارێكدا، كه‌پێش گه‌شته چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نوسیویه‌تی، ڕۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست" بڵاویكردوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: له‌نێو بابه‌ته‌كانی دیكه‌دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكا، كارده‌كه‌ن بۆ زیادكردنی پێدانی نه‌وت بۆ بازاڕی جیهانی و، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی له‌بازاڕه‌كان. جۆبایدن ڕاشیگه‌یاند، كاری من وه‌ك سه‌رۆك كۆمار ئه‌وه‌یه، كه‌وڵاته‌كه‌مان به‌هێزو ئاسایش بمێنێته‌وه. پێویسته له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانی ڕوسیا بوه‌ستینه‌وه، له‌باشتریین پێگه‌دابین، بۆ بردنه‌وه‌ی كێبڕكێ له‌گه‌ڵ چین، هه‌روه‌ها كار بۆ سه‌قامگیری زیاتر بكه‌ین، له‌به‌شێكی گرنگدا جیهان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP