بانكی ناوه‌ندی عیراق، ڕه‌تیده‌كاته‌وه هییچ هه‌وڵ و نیازێكیان بۆ گۆڕانكاریی له‌نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار هه‌بێت. عه‌مار خه‌له‌ف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عیراق، ڕه‌تیكرده‌وه، له‌ئێستادا هییچ پێویستییه‌ك له‌ئارادا بێت، بۆ گۆڕانكاریی له‌نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار. وتیشی: گۆڕینی نرخی دینار به‌شێكه له‌سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی و، له‌ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و بواره‌یه. وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی نه‌ختینه‌ش، به‌هییچ شێوه‌یه‌ك به‌پێویستی نازانن، له‌ئێستادا گۆڕانكاریی له‌نرخی دیناردا بكرێت. سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری گۆڕینی نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار، له‌ماوه‌ی 3 بۆ 5 ساڵی داهاتووش وتی: هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌ئاینده‌دا بكرێت، به‌ندده‌بێت به‌سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی ئه‌وكاته. وتیشی: گۆڕانكاریی له‌نرخی دینار ته‌نیا له‌ده‌سه‌ڵاتی بانكی ناوه‌ندییه‌و، گۆڕانكاری زۆر‌و به‌رده‌وامیش له‌و نرخه، پشێویی بۆ بازاڕ‌و نرخه‌كان دروستده‌كات. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ی عیراق، نزیكه‌ی له‌سه‌دا 20 له‌به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار داشكاند، ئه‌وه‌ش بووه‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ و گرانی بازاڕه‌كانی لێكه‌وته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP