نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رداوامه له دابه‌زین و به‌جۆرێك نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت بۆ كه‌متر له 106 دۆلار دابه‌زیوه.
ئه‌مڕۆ11ی ته‌مووزی 2022 به‌پێی داتاكانی بۆرسه‌ی جیهانیی نه‌وت، نرخی به‌رمیلێكی نه‌وت گه‌یشتووه‌ته 106.3 دۆلاری ئه‌مریكی، هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی تێكساسیش به 103.8 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
چاودێرانی ئابووری بواری نه‌وت هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وتی خاو ده‌گه‌ڕێننه‌وه، بۆ ئه‌و نیگەرانییانەی كه پێشبینی سستبونەوەی ئابوریی ئەمریکا ده‌كه‌ن، ده‌گه‌ڕێته‌وه، پشووی رۆژانی جه‌ژنش به هۆكارێك دیكه ده‌زانن كه له وڵاتانی باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا وەک سنگافورا، كه قەبارەی مامەڵەکان لە بازاڕەکاندا كه‌مبوه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP