پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له عه‌ره‌بستانی سعودیه له 18-ى ئه‌م مانگه‌وه ده‌ست پێده‌كات و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت.
له‌وباره‌یه‌وه نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ كۆتایی به سه‌رجه‌م ئه‌ركه‌كانی حه‌ج هاتووه و توانیمان پرۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌رێوه‌ببه‌ین، هاوكات ده‌ستخۆشی له حاجیانی هه‌رێمی كوردستان كرد كه زۆر به رێكوپێكی رێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌یان جێ به‌جێ كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه شكرد، سوپاسی تایبه‌تی هه‌موو ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م كه هه‌ر له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی به‌رێكردنی حاجیانی كوردستان به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر هێڵ بوون تاوه‌كوو هه‌موو كارئاسانیه‌ك بۆ حاجیان ئه‌نجام بده‌ن و هه‌روه‌ك سوپاسی سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رو فه‌رمانبه‌رانی حه‌ج و عومره‌ی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و لیژنه‌ی پزیشكی و لیژنه‌ی فه‌تواو مورشیدی ئاینی و خاوه‌ن كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره‌ى كرد كه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌و په‌ڕی دڵسۆزییه‌وه كاره‌كانیان ئه‌نجام داوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP