وەزیری دارایی عیراق: بودجەی عیراق بووە بە بودجەی مووچە

ئابوری
12:00 - 2022-07-13


وەزیری دارایی عیراق پێشبینیكرد كه‌، ئه‌گه‌ر جەنگی روسیا و ئۆكرانیا كۆتایی بێت نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ خوار 20 دۆلار داده‌بەزێت، ئەوكاته‌ش ناتوانن هیچ شتێك بكەن.

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عیراق ڕایگەیاند: بودجەی عیراق بووە بە بودجەی مووچە، ژمارەی فەرمانبەرانی عێراق زیاترە لە ژمارەی فەرمانبەران لە وڵاتە گەورەكانی وەك روسیا و ژاپۆن و توركیا.

وتیشی: هەموو ماڵێكی عیراقی سێ بۆ چوار كەسی فەرمانبەرە و مووچەی حكومی وەردەگرێت.

ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری دارایی لەكاتێكدایە، ماوەیەكە نرخەكانی نەوت بەردەوام ڕوو لە دابەزینن و ئەمڕۆش جارێكی دیكە بەهای بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ 100 دۆلار دابەزی.

به‌ وته‌ی شاره‌زایانی ئابووری و نه‌وت، به‌و پێیه‌ی نه‌وت سەرچاوەی سەرەكی داهاتی عیراقه‌، بۆیە ئەگەر بەهای نه‌وت  بەوجۆرە داببەزێت، عیراق توشی كارەساتی ئابووری دەبێت، بەتایبەتی كە كەرتی نا نەوتی  له‌ وڵاته‌كه‌ لاوازە و داهاتی ئەوتۆ بۆ دابینناكات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP