سه‌رۆكی ئه‌مریكا گه‌شته‌كه‌ی بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپێكرد

جیهان
15:31 - 2022-07-13


ئەمڕۆ 13ی ته‌مووز 2022، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا گه‌شته‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپێكردو واشنتۆنی پایته‌ختی جێهێشت، سه‌ره‌تای گه‌شته‌كه‌شی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئیسرائیل و کەناری ڕۆژئاواوه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و دواتر به‌ره‌و شانشینی سعودیە به‌ڕێده‌كه‌وێت.

 نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، جۆ بایدن بە یاوەری ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەردانەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێكرد، دەشڵێت: "بلینکن ئەمڕۆ یاوەریی سەرۆکی جۆ بایدن دەکات لە سەردانەکەیدا  بۆ ئیسرائیل و کەناری ڕۆژئاوا، پاشان لە 15-16ی تەمموزدا بەرەو شانشینی سعودیه‌.
 
جۆ بایدن ئه‌مه‌ یەکەم سەردانیه‌تی بۆ خۆرھەڵاتی ناوەراست لەدوای دەستبەکاربوونی وه‌ك سەرۆکی ئەمریکا، ئەمرۆ دەگاتە تەلئەبیب و لەگەڵ یائیر لابید سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردووەتەوە، بایدن و لابید راگەیەنراوێکی ھاوبەش بەناوی( راگەیاندنی قودس) ئیمزا دەکەن، کە پەیامێکی یەکگرتووی ھەردوو وڵاتە لەدژی ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

بڕیارشه‌ بایدن دوای ئیسرائیل سەردانی کەناری خۆرئاوا بکات و لەگەڵ مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتدارێتی فەلەستین کۆدەبێتەوە بە ئامانجی سەرلەنوێ کردنەوەی کەناڵەکانی پەیوەندی لەنێوان رامەڵا و تەلئەبیب کە لە سەردەمی ئیدارەکەی ترامپ بەتەواوی داخرابوون.

رۆژی ھەینیش بایدن سەردانی سعودیە دەکات و لە شاری جەدە لەگەڵ سەرکردەکانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی وزە کە لە دوای جەنگی ئۆکراینەوە بەرۆکی جیھانی گرتووە.

جیک سولیڤان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، ئەولەویەتی سەردانەکەی بایدن بۆ خۆرھەڵاتی ناوەراست جێگیرکردنی ئاگربەستی یەمەن و گرێدانەوەی ئیسرائیل بە ناوچەکە و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و سعودیەیە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP