لە هەرێمی کوردستان 11 بەنداو دروستده‌كرێن

ئابوری
15:37 - 2022-07-13


لە هەرێمی کوردستان پارەی پێویست بۆ 11 بەنداو تەرخان کراوە و ئیشکردن لە 6 بەنداویان بەردەوامە

لەو بارەیەوە حوسێن حەمەکەریم وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند: بڕیارە کۆمەڵێک بەنداو تەواوبکرێن کە ژمارەیان 11 بەنداوە و پارەیان بۆ تەرخانکراوە کە بڕەکەی 11 ملیار و 40 ملیۆن دینارە، لە ئێستادا کار لە شەش بەنداویاندا بەردەوامە، ئەوانیش گۆمەسپان لە ھەولێر، جەمرگە لە ھەولێر، خنس لە دھۆک، دێوانە لە سلێمانی، لە ھەموو پارێزگاکان بەنداو دروست دەکرێت.

وتیشی: بڕیاردراوە کە بەنداوەکان زیادبکرێن ئەمە لەکاتێکدایە کە سێ بەنداوی گەورە ھەن ئەوانیش دووکان و دەربەندیخان و دھۆکن، ھەروەھا 14 بەنداوی مامناوەند و بچووکیش ھەن، بۆیە پێویستمان بە بەنداوی زیاتر ھەیە بۆ ئەوەی توشی کەمئاوی نەبین و بتوانین ساڵانە ئاوی زیاتر گل بدەینەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP