نه‌وزاد كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له سایلۆكانی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌و تا ئێستا ٢٣٦ هه‌زار و ٨٤١ تۆن و ٥٨٠ كیلۆ گه‌نم له سایلۆكانی هه‌رێم وه‌رگیراوه‌و داوا له جوتیارانیش ده‌كات په‌له بكه‌ن له پێدانی گه‌نم به سایلۆكان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم وتیشی، له داهاتوویه‌كی نزیكدا شایسته داراییه‌كانی جوتیاران ده‌گاته هه‌رێم و دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، ساڵی رابردوو وه‌رگرتنی گه‌نم سنوردار كرابوو، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ جوتیاران هه‌رچه‌ند به‌رهه‌میان هه‌بێت ده‌توانن راده‌ستی سایلۆكانی بكه‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP