هه‌رێم.. تائێستا زیاتر له‌236 هه‌زارو 840 تۆن گه‌نم له‌جوتیاران وه‌رگیراوه‌

ئابوری
22:27 - 2022-07-15

نه‌وزاد كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌ سایلۆكانی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌و تا ئێستا ٢٣٦ هه‌زار و ٨٤١ تۆن و ٥٨٠ كیلۆ گه‌نم له‌ سایلۆكانی هه‌رێم وه‌رگیراوه‌و داوا له‌ جوتیارانیش ده‌كات په‌له‌ بكه‌ن له‌ پێدانی گه‌نم به‌ سایلۆكان.

 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم وتیشی، له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران ده‌گاته‌ هه‌رێم و دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، ساڵی رابردوو وه‌رگرتنی گه‌نم له‌ جووتیاران سنوردار كرابوو، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ جوتیاران هه‌رچه‌ند به‌رهه‌میان هه‌بێت  ده‌توانن راده‌ستی سایلۆكانی بكه‌ن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP