ڤلۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆك ئۆكرانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، روسیا زۆر نامرۆڤانه هێرشه‌كانی له وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات و كاتی ئه‌وه‌هاتووه شه‌رانگێزی روسیا روبه‌ڕووی دادگایه‌كی عادیلانه بكرێته‌وه.
سه‌رۆكی ئۆكرانیا وتیشی روسیا به‌شێوه‌یه‌كی نا مرۆڤانه هێرشده‌كاته سه‌ر هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی و له‌ڕێی به‌ئامانجگرتنی باڵه‌خانه‌كانی نیشته‌جێبونه‌وه، هاوڵاتیان تیرۆر ده‌كات.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد رۆژانه هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی روبه‌ڕوی كوشتنوبڕین ده‌بنه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئامانجی سه‌ربازی نین و ئه‌مه‌ش بێ گومان كارێكی تیرۆریستیه .
زلێنسكی رونیشیكرده‌وه روسیا له‌رێی هێرشه‌كانیه‌وه به‌ته‌واوه‌تی روی راسته‌قینه‌ی خۆی له به‌رامبه‌ر یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا و ته‌واوی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌رخستووه، بۆیه كاتێتی شه‌ڕانگێزی روسیا روبه‌روی دادگایه‌كی سه‌روه‌رانه بكرێته‌وه و باجی ته‌واوی تاوانه‌كانی بدات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP