كۆمپانیای ئێس جی ئێسی بواری خزمه‌تگوزاری پشكنینی نه‌وت كاره‌كانی له هه‌رێمی كوردستان راگرت و له‌نامه‌یه‌كیشدا ده‌ڵێت له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كاره‌كانیان له‌هه‌رێم راگرتووه.
له‌نامه‌ی كۆمپانیاكه‌دا هاتووه، به‌داخه‌وه ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه فه‌رمانیان پێگه‌یشتووه، سه‌رجه‌م چالاكی و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان له كه‌رته‌كانی نه‌وت و غاز له هه‌رێمی كوردستانی عێراق رابگرن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه به پابه‌ندبوون به‌م فه‌رمانه، چیتر له دۆخێك‌دا نین كه داواكاری بۆ خزمه‌تگوزارییه نوێیه‌كان وه‌ربگرن یان به‌شداری له ته‌نده‌ری نوێ‌دا بكه‌ن.
كۆمپانیاكه كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له كۆمپانیای دی ئێن ئۆ گنێل ئه‌نێرجی و پاركه‌ر درێ لی نگ دا هه‌یه، هه‌موو گرێبه‌سته‌كانی تا رۆژی ٢١ی ئه‌یلول كۆتایی پێده‌هێنێت و هیچ گرێبه‌ستێكی نوێ وه‌رناگرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP